داهات و خه‌رجیه‌كانی 13ساڵ ئاشكرا ده‌كرێت
PM:04:14---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 450 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بانكی ناوه‌ندی عێراق داهات و خه‌رجی (13) ساڵ ئاشكرا ده‌كات، له‌ ساڵی (2005 تا 2017 )داهاتی عێراق (706.23) ملیار دۆلار بووه‌، وه‌له‌و ماوه‌یه‌دا (703)ملیار دۆلار خه‌رچ كراوه‌ " وه‌ (488) ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی گشتی ته‌رخان.
 
له‌ ئینفۆگرافیكێدا پێگه‌ی سۆمه‌ریه‌ نیوز قه‌باره‌ی داهاتی   بانكی ناوه‌ندی  عێراقی له‌ ماوه‌ی 13 ساڵ ئاشكرا كردووه‌،  داهاتی عێراق له‌ ساڵی (2005 تا 2017)  (706 )ملیار و (230) ملیۆن دۆلار بووه‌. به‌رزترین داهاتیش له‌ سیانزه‌ ساڵی رابردوو  له‌ ساڵی (2012 )بووه‌ كه‌ (106) ملیار و (200) ملیۆن دۆلار بووه‌.
 
له‌ هه‌مان كاتدا خه‌رجیه‌كانی عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌م (13) ساڵه‌دا (99.5%) داهاته‌كه‌ی خه‌رج كردووه‌ كه‌ بریتی بووه‌ له‌ (703) ملیار دۆلار، وه‌ له‌ داهاته‌كه‌دا ( 488 )ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كراوه‌، بۆ چوار كه‌رت بریتین له‌  مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كڕینی كه‌لوپه‌ل و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاككردنه‌وه‌.
 
له‌م ماوه‌یه‌شدا (156) ملیار له‌ هاورده‌كرده‌كانی حكوومه‌ت خه‌رج كراوه‌. به‌رزترین خه‌رجیش له‌ ساڵی (2013) تۆمار كراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ (97 )ملیار دۆلار له‌ عێراق خه‌رج كراوه‌.



عادل عەبدولمەهدی:کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری کاندیدی من نین
هادی عامری:فالح فەیاز کاندیدی عەبدولمەهدیە بۆ وەزیری ناوخۆ
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە ١٣٩ هەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
سەرکردەیەکی سائیرون:کاتێ سەرۆک وەزیرانمان دیاریکرد کاغەزی سپیمان بۆ واژۆ نەکردوە
پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
بزانه‌ بانكی ناوه‌ندی چه‌ند ملیۆن دۆلاری فرۆشتوه‌
عادل عەبدولمەهدی:١٣ هەزار دۆسیەی گەندەڵیمان لەبەردەستدایە
پارێزگاری کەرکوک دەسەڵاتەکانی دابەشدەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە