كرێیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكرێت
PM:04:50---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 3189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لەسەر بڕیاری حکومەتی عیراق، وەزارەتی بازرگانی ھەرێم کرێی خزمەتگوزاری فۆرمی خۆراک لەسەر ھاوڵاتیان زیاد دەکات و پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات، ئەو پارەیەی لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکە لەھاوڵاتیانی ھەرێم وەردەگیرێت، دەچێتە خەزێنەی حکومەتی عیراق و ئەگەر جێبەجێش نەکرێت، بەغدا فۆڕمی خۆراک بۆ ھەرێم نانێرێت.

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا، بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی و مافی بەكاربەر لەپەرلەمانی كوردستان، لە نوسینێكدا، كە وێنەیەكی بۆ لڤین ناردووە، ئاشكرایكردووە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسا، لەبەرواری 29ی 5ی 2018،نوسراوێكی بە ژمارە ( ۱٦۸۸) لەژێر ناوی وەرگرتنی كرێی خزمەتگوزاری، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم كردووەو تایبەتە بەوەرگرتنی كرێی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی پارێزگاكان، كە لەبەرواری 1ی 6ی 2018 دەست بە جێبەجێكردنی ڕێكارەكان بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە نوسویەتی: بەكوردی و كورتی، لەمەودوا بۆ ڕاییكردنی كاروبارەكانی تایبەت بە پسوڵەی خۆراك، كرێیەك بەناوی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت.

عەبدولڕەحمان عەلین ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای بەدواداچونمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم، كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییە، پێیان ڕاگەیاندین كە وەرگرتنی ئەم كرێی خزمەتگوزارییە، ماوەی ساڵێكە لەهەموو شارەكانی عیراق جگە لەهەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت و خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو داهاتەشی لەهەرێم كۆدەكرێتەوە، پارەكەی ڕەوانەی حكومەتی ناوەند دەكرێتەوەو ناچێتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشیكردووە، تەنها (۳۰٪)ی داهاتەكەی بەبڕیاری بەڕێوەبەرێتی گشتی پلاندانان و بەدواداچونی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عیراق خەرجدەكرێتەوە، بەشێكی وەك هاندانێك بۆفەرمانبەران ئەوی تریشی بۆ پێداویستی فەرمانگەتایبەتمەندییەكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە .

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایانگەیاندووە ئەگەر ئەم كرێیە لەهەرێم جێبەجێنەكرێت، ئەوا حكومەتی عیراق گرفت بۆ پسوڵەی خۆراكی شارەكانی هەرێم دروستدەكات و ناینێرێت .

نرخی وەرگرتنی كرێی خزمەتگوزارییەكان بەمشێوەیە:

 

ــ مامەڵەی گواستنەوەی خێزان +هاوسەر        ۳۰۰۰دینار

ــ جیاكردنەوەی خانە ‌ ‌                                  ۳۰۰۰دینار

ــ تۆماركردنی مناڵی خواریەك ساڵ                 ۳۰۰۰دینار

ــ ..................سەرویەك ساڵ                 ۱۰۰۰دینار

ــ زیادكردنی كەسێك بۆیەكەم جار                   ۱۰۰۰دینار

ــ ڕاستكردنەوەی ناو    ‌                                  ۱۰۰۰ دینار

ــ داواكردنی سورەت قەید           ۲۰۰۰دینار

ــ گۆڕینی ناوی سەرۆك خێزان     ۲۰۰۰دینار

ــ كوژاندنەوەی ناوی دوبارەبوەوەلەكۆمپیوتەر   ۳۰۰۰دینار

ــ سڕینەوەی ناوی وەهمی وزیادە                     ٥۰۰۰دینار

ــ وكالات الاستحداپ ‌    ۲٥۰۰۰۰دینار

ــ وكالە تعویصیە         ٥۰۰۰۰ دینار

ــ دمج وكالە   ‌           ۲٥۰۰۰دینار

ــ پێدانی پسوڵەی خۆراك         ۱۰۰۰ دینار

ــ دەرهێنانەوەی فۆرمی ونبوو                        ۱۰۰۰۰ دینار

ــ گواستنەوە لەبریكارێكەوە بۆیەكێكی تر         ۳۰۰۰ دینار 




پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی دیاریکرد
سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان:موچەی بەشێک لەکەمئەندامان بڕاوە،و پێویستە بگەرێنرێتەوە
چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە