گۆڕان ژماره‌یه‌ك پۆستی‌ حكومی‌ وه‌رده‌گرێت
PM:04:23---08-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 4021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی بۆ پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ دیاریده‌كات، به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دیاریكردنی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی و سی ڤی بوه‌".

نزار مه‌حمود به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكدا بە تۆری هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ڕێكه‌وتنی نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیی له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بۆ یه‌كێتییه‌، پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ بۆ ئێمه‌ ده‌بێت".

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ (ئازاد تۆفیق) یه‌كلابۆته‌وه‌و ته‌نها سوێندخواردنی ماوه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

نزار مه‌حمود له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وتی‌"كاندیده‌كانی ئێمه‌ش بریتین له‌(شه‌هێن حه‌مه‌ ڕه‌زا) بۆپۆستی جێگری پارێزگارو (حه‌مید بارام) كه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌یه‌ بۆ پۆستی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و (جیهاد سابیر)یش بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"دیاریكردنی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سی ڤی بوه‌و هه‌ر كاندیدێكیش ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌سیڤییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ زیاتربن، شانسی زیاتره‌و بنه‌مای جوگرافیش  واته‌ كاندیده‌كه‌ دانیشتوی ناوچه‌كه‌بێت ڕه‌چاوكراوه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "نوسراومان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی كاندیده‌كان".



سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ حکومەتی شەراکەتی راستەقینەدایە
شەش کەس بەتۆمەتی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکران
پەرلەمانتارێکی پارتی:لەهەوڵداین پشکی هەرێم لەبوجەی عێراقدا بکرێتەوە ١٧ لەسەدا
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژەکانی پشووی ئەمساڵی ڕاگەیاند
لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
نوسەر و رۆژنامەنوس مستەفا ساڵح کەریم کۆچی دوایی کرد
پۆلیسی گەرمیان:هاوڵاتیەک لەماڵەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە
لەپێکدادانی دوو تەنکەردا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە