ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ره‌وشی عێراق و لیبیا له‌ ئێران ده‌دات
PM:04:53---08-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، له‌ باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ هۆشداری دا.

ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌ رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌، سزاكانی سه‌ر ئێران ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بشێوێنێت".

هایكۆ ماس، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا، وتیشی"هێشتا له‌و بڕوایه‌دام ده‌ستبه‌رداربوون له‌ رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵه‌یه‌".

هه‌روه‌ها وتی"ئێمه‌ له‌ پێناو رێككه‌وتنه‌كه‌ تێده‌كۆشین، چونكه‌ خزمه‌تی ئامانجه‌كانمان بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و شه‌فافیه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات".

ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌ ئه‌وه‌شی وت"نزیكی ئێران له‌ ئه‌وروپاوه‌ له‌ رووی جوگرافییه‌وه‌، هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بیری نه‌كه‌ین هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئێران بگۆڕێت، ده‌كرێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌تر بۆ ئێمه"‌.

روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ دابڕینی ئێران، پێگه‌ی هێزه‌ رادیكاڵه‌كان به‌هێزتر بكات و گێره‌شێوێنی له‌ ئێران سه‌رهه‌ڵبدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ عێراق و لیبیا ده‌یبینین".

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له‌ پێداگیری له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌یانه‌وێت كه‌رتی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وروپا له‌ كاتێكدایه‌، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌وروپی ئێرانیان له‌ ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌جێهێشتووه‌.




تەقە لەباڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لەئەنقەرە
چیرۆکی ئاشکراکردنی پەنابەران لە دادگاکانی ئەڵمانیا
پەنابەرە كوردەكەی دوورگەی مانوس نوێترین كاری خۆی بڵاوكردەوە
پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
ژنه‌ په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت
روسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر میلانیا جیابێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كات
واشنتن: تره‌مپ پوتنی له‌ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە