ئه‌مه‌ریكا داوایه‌ك ئاراسته‌ی سعوودیه‌ و كه‌نه‌دا ده‌كات
PM:04:55---08-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 554 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له‌ سعوودییه‌ و كه‌نه‌دا كرد، كێشه‌كانی نێوانیان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌ردوولایه‌ن كێشه‌كانیان به‌ دانووستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ناكرێت ئێمه‌ له‌ بری ئه‌وان هیچ كارێك بكه‌ین و پێویسته‌ ئه‌وان خۆیان ئه‌وه‌ بكه‌ن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ (6ی ئاب/ ئۆگستی 2018)، سعوودییه‌ باڵیۆزی كه‌نه‌دای له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.

هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا هه‌ڵپه‌سارد.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ریاز دوای ئه‌وه‌ هات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له‌ رێی تویته‌ره‌وه‌ داوای ئازادكردنی چالاكانی سعوودییه‌ی كردبوو.



تەقە لەباڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لەئەنقەرە
چیرۆکی ئاشکراکردنی پەنابەران لە دادگاکانی ئەڵمانیا
پەنابەرە كوردەكەی دوورگەی مانوس نوێترین كاری خۆی بڵاوكردەوە
پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
ژنه‌ په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت
روسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر میلانیا جیابێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كات
واشنتن: تره‌مپ پوتنی له‌ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە