فەرید ئەسەسەرد:یەکێتی دژی دواخستنی هەڵبژاردن دەنگ نادات
AM:10:29---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فەرید ئەسەسەرد ڕایگەیاند حزبەکەی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نابێت چونکە ئەو بڕیارە دەرفەتی بەستنی کۆنگرەیان پێدەدات.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت لیستیشمان ئاماده‌یه‌، به‌ڵام ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ كه ‌ده‌ڵێن دۆخەكه‌ له‌بار نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن با دوابخرێت، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئێمه‌ دژی ناوه‌ستینه‌وه‌.

دەشڵێ ئه‌گه‌ر بڕیاردرا هه‌ڵبژاردن بكرێت ئێمه‌ ده‌چین بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاته‌ سه‌ر ده‌نگدان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وا ئێمه‌ دژی ناوه‌ستینه‌وه‌.

لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی و گۆڕان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەڵی هیچ هەوڵێکی پێکەوەیی نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان ،و لە ئێستادا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گۆڕان باش نییه‌ و له‌ ئاستێکدا نییه‌ کە بتوانن پێکەوە دابنیشن بەڵام هەردوولا هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەدەن.

ئەسەسەرد دەڵێ تا ئێستا ئێران بە فەرمی داوای لە هیچکام لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان نەکردووە کە هەڵبژاردن دوابخەن.

هەروەها باس لەوەش دەکات کە ڕاستە برێت مەکگۆرک هاتۆتە هەرێم و لەگەڵ لایەنەکان کۆبوەتەوە بەڵام ڕایگەیاند ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان نیە.




نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە