سوپای سوریا بەنیازی ئۆپەراسێۆنێکی گەورەیە دژی چەکدارانی داعش
AM:11:15---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سوپای رژێمی سوریا سەرقاڵی خۆ ئامادە کردنە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنێکی بەرفراوان دژی چەکدارانی داعش، بۆ دەرکردنیان لەو ناوچانەی کەدەسەڵاتیان هەیە.

دوینێ هێزە ئاسمانییەکانی رژێمی سوریا بوردومانی مۆلگە و شوێنی چەکدارانی داعشیان لە سوەیدا و ناوچەکانی دیکەی باشوری ئەو وڵاتە کردووە.

هەروەها نیازیشە لە ئەمرۆ و رۆژانی داهاتودا هێزێکی زەمینی گەورە رەوانەی ئەو ناوچانە بکات بۆ رووبەرووبونەوی چەکدارانی داعش.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی کەمبوونەوەی هێز و هەژموونی چەکدارەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا، چەکدارانی داعش، کردەوەی تیرۆرستی و توندوتیژی زیاتر دەکەن، مانگی رابردوو لە ئەنجامی کردەوەیەکیاندا لە شاری سوەیدا، زیاتر لە ٢٠٠ مەدەنی کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەشیان بە دیل گرت، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانی سوپای سوریا ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشێکی بەرفروان لە دژی پاشماوەی ئەو چەکدارانە.




تەقە لەباڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لەئەنقەرە
چیرۆکی ئاشکراکردنی پەنابەران لە دادگاکانی ئەڵمانیا
پەنابەرە كوردەكەی دوورگەی مانوس نوێترین كاری خۆی بڵاوكردەوە
پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
ژنه‌ په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت
روسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر میلانیا جیابێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كات
واشنتن: تره‌مپ پوتنی له‌ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە