وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوامی فەرمانگەکانی زیاد دەکات
AM:11:58---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 945 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە زیاد کردنی دەوامی فە رمانبەرانی وەزارەتەکەی بۆ پێنج ڕۆژ لەهەفتەیەکدا.

لە بڕیارێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە بە گێڕانەوەی دەوامی وەزارەتەکەی بۆ پێش قەیرانی دارایی و بەپێی بڕیارەکە فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەهەفتەیەکدا پێنج ڕۆژ دەوام دەکەن.

هەروەها دەڵێ لە بەرواریی ١ی ئەیلولەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، و دەوامیس لە کاتژمیر هەشتی بەیانیەوە دەست پێدەکات تا كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ.

لەنووسراوەكەدا ئاماژە بەبڕیارێكی دیكە دراوەو تیایدا هاتووە، سەبارەت بەمامۆستایان بەپێی یاسای راژەی زانكۆیی ماوەی دوو مانگ لە ١ی ته‌مموز تا ١ی ئه‌یلول پشوو وەردەگرن، و هەروەها لەكاتی پشووی هاوین، زانكۆكان یەك رۆژ لەهەفتەی رۆژانی كاركردن، وەك عورفێكی كارگێڕی و بەشێوەی (سەماح) دەدەن بە فەرمانبەران.



نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە