لایەنە ناڕازییەکان کۆدەبنەوە
PM:05:29---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێكی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار لایەنە ناڕازییەكە بەنیازی پێكهێنانی ژورێكی عەمەلیات بۆ ڕێگری لە هەر ساختەكارییەك ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا رووبدات و ئاماژە بەوەش دەكات، كۆبونەوە لەسەر ئاستی كەسانی یەكەمی ئەو چوار لایەنە دەكرێت.

دەلیل جەمال، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، لەبارەی ناوەرۆكی كۆبونەوەی كەسی یەكەمی چوار لایەنە ناڕازییەكە كە بریتین لە هەریەكە لە (كۆمەڵ، هاوپەیمانی، یەكگرتوو، گۆڕان) بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاندوە"بەرەو پرۆسەی هەڵبژاردن دەڕۆین، دیارە ئەگەر پرۆسەكە وەك ئەوەی 12ی ئایار بێت و ببێتە هۆكاری پەرتەوازەیی و وێران بوونی ماڵی كورد و لایەنە سسیاسیەكان لێكتر دووربخاتەوە ئەوە كارێكی خراپە، ئەگەر هەرلەئێستاوە هەوڵی ساختەكاری بدرێت خراپە، بۆیە ئەم قۆناغە پێویستی بە نیەت پاكی هەیە لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا، بۆیە لایەنە ناڕازییەكان بەنیازی شتێكی وەهان كە بەجدی كار بكەن".

دەلیل جەمال جەختی لەوە كردەوە، پێوستە ئەگەر هەرێمی كوردستان چوە قۆناغی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە لایەنەكان بەشی ئەوەی تیابهێڵنەوە كە بتوانن دابنیشن پێكەوە.

وتیشی"پیدەچێت چوار لایەنەكە پاكێچێكی هاوبەشیان هەبێت، چونكە لە 12ی ئایارەوە بەتایبەت لێك نزیكبونەوە و لێكتێگەیشتنێك هەبوو كە وەك رێكەوتنێك بێت، راستە نەماتوانی لەهەڵبژاردندا یەك لیست بین، بەڵام دڵنیان لەوەی بەرەیەكین و ئامانجێكمان هەبێت، ئەو چوار لایەنە دەیانەوێت پەیامێكیان هەبێت بۆ خەڵكی كوردستان، تەنانەت ئەگەر پێویست بكات ژوورێكی عەمەلیات دروست بكرێت بۆ هەر جۆرە ڕێگرییەك لە بوونی ساختە كاری".

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتووە، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 11/8/2018 ئەو چوار لایەنە لەبارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆببنەوە.




نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە