شه‌ره‌كه‌ی قه‌زای رواندز به‌رده‌وامه‌ و كوژرا و برینداری زیاتر هه‌یه‌
PM:05:40---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 7839 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتیەكی دانیشتوی گوندی بنمێردە سەر بە قەزای رەواندز كوژرا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، كەسوكاری كوژراو و بریندارەكە لەگەڵ بكەرانی ڕووداوەكە جارێكی دیكە ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و تاكو ئێستاش شەڕ بەردەوامە و ژمارەی كوژراو و بریندارەكان گەیشتۆتە پێنج كەس.

رائید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند"شەڕی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە لە گەروی بنمێردە لە سنوری رواندز بەردەوامە و هێزەكان سەرقاڵی هێوركردنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكەن و هەردوو بنەماڵە بەرامبەر یەكتر وەستاونەتەوە و تەقە لەیەكتر دەكەن". 

ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه‌"لەسەرەتادا هاوڵاتییەك كوژرا و برایەكیشی بریندار بوو، دواتر شەڕ لە نێوان هەردوو بنەماڵەكە دەستیپێكردەوە و لە ئێستادا ژمارەی كوژراو و بریندارانی شەڕەكە گەیشتۆتە پێنج كەس، سێ كەس كوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون.

 به‌پێی زانیارییه‌كان كورژراوه‌كانی دوای روداوی  كوشتنی یه‌كه‌م  له‌خانه‌واده‌ی  ئه‌و كه‌سه‌ن كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كوژراوه‌. 



نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە