فەڕەنسا: واشنتۆن رۆژئاوای كوردستان بەجێناهێڵێت
PM:03:30---06-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1647 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسێكی باڵای سەربازی فەڕەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هێزەكانیان ئامادەن بۆ هێرشكردنە سەر سوریا ئەگەر حكومەتی سوریا لە هێرشی چاوەڕوانكراوی كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای ئیدلیبی باكوری سوریا چەكی كیمیایی بەكاربهێنێت.

روسیا كە هاوپەیمانی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریایە، سێشەممەی رابردوو هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلیبی ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستپێكردەوە، ئەوەش دوای چەندین هەفتە لە بۆردومان و هێرشی ئاسمانی هێزەكانی سەر بەحكومەتی سوریا بۆسەر ئیدلیب، وەكو دەستپێكێك بۆ هێرشێكی فراوان بۆسەر ئەو پارێزگایە.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان، فرانكۆس لۆكۆینتری، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی فەڕەنسا وتی، "ئێمە ئامادەین بۆ هێرشكردن ئەگەر دووبارە چەكی كیمیایی بەكاربهێنرێت".

لۆكۆینتری ئاماژەی بەوەشكرد، "دەكرێت فەڕەنسا بە تەنیا هێرشەكان ئەنجام بدات، بەڵام لە بەرژەوەندی ئێمەدایە لەگەڵ زۆرترین لەهاوبەشەكانماندا ئەنجامی بدەین".

مانگی نیسانی ئەمساڵ فەڕەنسا و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا زیاتر لە 100 موشەكی تۆماهۆكیان ئاڕاستەی ئامانجەكانی حكومەتی سوریاكرد لە تۆڵەی هێرشێكی گومانلێكراوی گازی ژەهراویدا لەلایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە.

پارێزگای ئیدلیب 3 ملیۆن دانیشتوانی هەیە، ئاژانسە مرۆییەكان هۆشداریانداوە لە بارەی هێرشی چاوەڕوانكراوی سەر ئیدلیب و، نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، تا ئێستا نزیكەی نیوەی دانیشتوانی پارێزگاكە ئاوارەبوون، رێكخراوەكە مەزەندە دەكات 10 هەزار چەكداری جیهادی لە پارێزگاكەدا بوونیان هەبێت.

لۆكۆینتری وتیشی، پێشبینی دەكات تا كۆتایی مانگی نۆڤەمبەر چەكدارانی داعش لە سوریا و عێراق بەتەواوی تێكبشكێنرێن.

پێدەچێت چارەنوسی ئیدلیب لە كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان سەركردەكانی روسیا و توركیا و ئێران، كە لە رۆژی هەینیدا لە تاران بەڕێوەدەچێت دیاری بكرێت، لەوبارەیەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، كۆبوونەوەكە دۆخەكە "رونتر" دەكات.

لەكاتێكدا كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی هۆشداریانداوە لە خوێن ڕشتن بەروونی رایانگەیاندووە، ئەوان تەنیا ئەو كاتە دەستوەردان دەكەن كە چەكی كیمیایی بەكاربهێنرێت.

سەرچاوەیەكی سەربازی فەڕەنسی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە روسیا و هاوپەیمانەكانی دەیانەوێت تا كۆتایی ئەمساڵ هێرشی سەر ئیدلیب تەواو بكەن.

سەرچاوەكە هەروەها رایگەیاندووە، پاریس لەو باوەڕەدایە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوونی سەربازی خۆی لە رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە واشنۆن دەیەوێت هەژموونی ئێران لە سوریا سنوردار بكات.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە