واشنتن: به‌م نزیكانه‌ له‌ سوریا ناكشێینه‌وه‌
PM:12:46---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، جیم جیفری رایگه‌یاند، واشنتن به‌ نیاز نییه‌ به‌م زووانه‌ هێزه‌كانی له‌ سووریا بكێشێته‌وه‌.

نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، جیم جیفری رایگه‌یاند، واشنتن به‌ نیاز نییه‌ به‌م زووانه‌ هێزه‌كانی له‌ سووریا بكێشێته‌وه‌.

جیفری وتیشی"هێزه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت".

هه‌روه‌ها وتی"ئێمه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ تا دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ له‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له‌ خاكی سووریا نامێنن و ده‌كشێنه‌وه‌".

به‌ گوێره‌ی زانیاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 2200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ سووریان و هاوكاری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن دژی داعش.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، جیفری گوتی: "پێویسته‌ ئه‌سه‌د بڕوات".

هه‌روه‌ها وتی"ئه‌سه‌د هیچ داهاتوویه‌كی له‌ سووریا نییه‌".

روونیشیكرده‌وه‌"لابردنی ئه‌سه‌د ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا نییه‌ و بڕیاری خه‌ڵكی سووریایه‌".

له‌ باره‌ی شه‌ڕی ئیدلبیشه‌وه‌، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا گوتی: "رێگه‌ ناده‌ین چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنرێت".

سه‌رچاوه‌: رووسیالیه‌وم



هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا
داواكاری گشتی سعودیه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر 24 نهێنی کوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتۆن دەکات
شازاده‌ی سعوودیه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه‌
ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە