ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران و سوریا ده‌كات
PM:12:48---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هایلی رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی توندی سووریا ده‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كار بهێنێت".

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی سووریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هایلی، رایگه‌یاند، "په‌یامێكمان هه‌یه‌ بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنن".

وتیشی"له‌ ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا دووجار له‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ وتم وه‌ڵاممان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنرێت، هه‌ردووجاره‌كه‌ش به‌ڵێنه‌كه‌مان برده‌ سه‌ر و بۆردومانی سووریامان كرد".

هه‌روه‌ها وتی"ئێستاش به‌ رژێمی ئه‌سه‌د و هاوبه‌شه‌كانی رووسیا و ئێران ده‌ڵێم، بێزه‌حمه‌ت گره‌و له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌كه‌ن، ئه‌مجاره‌".

ئه‌وه‌شی وت"ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی رووسیا".

سوپای سووریا به‌ هاوكاری رووسه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ هێرشی سه‌ر ئیدلب ته‌واوكردووه‌.

شاری ئیدلب بووه‌ته‌ دواین په‌ناگه‌ی چه‌كداره‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و هه‌موو ئه‌و گرووپ و میلیشیا توندڕه‌وانه‌ی دژی سووریان.

توركیا به‌ پشتیوانی سه‌ره‌كی میلیشیاكانی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت.

سه‌رۆكی رووسیا و توركیا و ئێران، ئه‌مڕۆ له‌ تاران پرسی ئیدلب و هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: رووسیالیه‌وم




هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا
داواكاری گشتی سعودیه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر 24 نهێنی کوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتۆن دەکات
شازاده‌ی سعوودیه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه‌
ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە