ئەڵمانیا: پەنابەرێک 542 تاوانی ئەنجامداوە
PM:12:58---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1305 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پەنابەرێک لە وڵاتی ئەڵمانیا 542 تاوانی ئەنجامداوە، بەڵام لەبەرئەوەی کەس نازانێت خەڵکی کوێیە، بەرپرسانی ئەڵمانیا ناتوانن دیپۆرتی بکەنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی، ئەو پەنابەرە لە ساڵی 1998 خۆی گەیاندۆتە ئەڵمانیا، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی پێنەبووە و دەزگا ئەمنییەکانیش نەیاتوانیوە زانیاری وردی لەسەر بزانن. سەرەتا لە شەقامەکان دەمایەوە، بەڵام ئێستا لە شاری فرانکفۆرت نیشتەجێیە.

لە ماوەی 20 ساڵدا، 542 دۆسییەی تاوانی ئاراستەکراوە کە زۆرێک لەو تاوانانەش پەیوەندییان بە ماددەی هۆشبەرەوە هەیە، ماوەیەک زیندانیکراوە و دواتر ئازادکراوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، جیا لە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، ئەو پەنابەرە لە تاوانەکانی دزی، شەڕ، هێرشکردنە سەر خەڵکی و نەدانی پارەی ئامرازەکانی گواستنەوە تێوەگلاوە.

بە ووتەی پۆلیس، ئەو پەنابەرە تەنها دەڵێت کە خەڵکی باکووری ئەفریقایە، بەڵام لەبەرنەبوونی بەڵگە، پۆلیس بڕوای پێنەکردووە.

میکایل سەیفێرت، وتەبێژی پەنابەرانی پارتی جێگرەوەی راستڕەوی ئەڵمانیا(ئەی ئێف دی)، لەبارەی نەزانینی شوێنی لەدایکبوونی ئەو پەنابەرە لەلایەن پۆلیسەوە دەڵێت"ئەوە شکستی سستەم و حکوومەت نیشان دەدات".

کێشەی پەنابەران لە ئەڵمانیا کێشەی زۆری بۆ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، دروستکردووە و پارتە ناسیۆنالیست و ئۆپۆزسیۆنەکانیش چەند جارێک خۆپیشاندانانیان دژی یاسای وەرگرتنی پەنابەران لە ئەڵمانیا رێکخستووە.



هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا
داواكاری گشتی سعودیه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر 24 نهێنی کوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتۆن دەکات
شازاده‌ی سعوودیه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه‌
ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە