رۆحانی داوای دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا دەكات لە سوریا
PM:04:06---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 711 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە لووتكەی تاراندا داخوازییەكانی وڵاتەكەی بۆ داھاتووی سوریا خستەڕوو.

رۆحانی دەڵێت"پێویستە شەڕی ئیدلب لەدژی تیرۆریستان بكرێت و كۆتایی بە دەستێوەردانەكانی ئەمریكا لە سوریا بھێندرێت".

هه‌ر له‌و لووتكه‌یه‌دا، رۆحانی پوخته‌ی خواسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا خسته‌ڕوو و پێداگری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی سووریا راگه‌یاند و وتی"پێویستە یەكپارچەیی و سەربەخۆیی سووریا پارێزراو بێت".

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ خاڵه‌كان دووپاتكردنه‌وه‌ بوو له‌ كۆتاییهێنان بە سەرجەم "گرووپە تیرۆریستییەكان" لە سووریا بە گشتی و ئیدلب به‌تایبه‌تی، هاوكات خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ئاماده‌كاری بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ سووریا بكرێت و رایگه‌یاند، لەو بوارەدا تاران رۆڵی خۆی دەگێرێت.

رۆحانی داوای ئه‌وه‌شی كردووه‌، كه‌ ده‌بێت كۆتایی بە دەستێوەردانی نایاسایی ئەمریكا لە سووریا بھێندرێت و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ر‌یكا دۆخی ئەمنی سوریای تێكداوە.

یه‌كێك له‌ داواكانی رحانی بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووه‌ و داوای كردووه‌، دەبێت رێگری لە "ھەڵسوكەوتی تێكدەرانەی" ئیسرائیل لە سوریا بكرێت.

رۆحانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ ھەر سێ وڵات (رووسیا، توركیا و ئێران) ھەتا كۆتاییھاتن بە قەیرانی سوریا و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ھەماھەنگییەكانیان بەردەوام بن.

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان رووسیا، توركیا و ئێران، به‌ به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رسێ وڵات تایبه‌ت به‌ پرسی سووریا به‌ڕێوه‌چوو.



هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا
داواكاری گشتی سعودیه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر 24 نهێنی کوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتۆن دەکات
شازاده‌ی سعوودیه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه‌
ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە