داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
PM:04:10---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران کە لە حزبەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکات مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن.
کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکات مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن.

لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، "ڕۆژی ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەی خستە سەر مێژووی پڕ لە تاوان و دڕندەیی خۆی بەرامبەر گەلی کورد".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوابەدوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سێ بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مرادی و رامین حسێن پەناهی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەسێدارە دران، سوپای پاسداران  بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە نزیک شاری کۆیە دایە بەر هێرشی موشەکی و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ١٣ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان و، دوو کەس لە پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و نزیکەی ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون کە باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەتوندی ئیدانەی لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە و هەروەها  هێرشی موشەکی و کۆمەڵکوژی سوپای پاسداران بۆسەر پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حدک دەکات.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "تیرۆر، دەستدرێژی و تاوانخوڵقێنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد و ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی نەتەوەکەمان، بەردەوام و لە زیادبوون دا دەبێ، ئەگەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە سیاسییەکانیان بە هەڵوێستێکی شیاو و وەڵامێکی ددانشکێن بەرەورووی ئەو ڕێژیمە نەبنەوە".

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران ڕاشیگەیاندووە، "داوا لە خەڵکی خۆڕاگر و بە هەڵوێستی کوردستان دەکەین ڕۆژی دووشەمە بە مانگرتنی گشتی، بێزاریی خۆیان لە نوێترین تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رابگەیەنن و جارێکی دیکە بە نەهاتنەدەر لە ماڵەکانتان، چۆڵکردنی شەقامەکان و داخستنی دوکان وبازاڕ، نمایشێکی پڕشکۆ لە  بێزاربوون و "نا"گوتنی خۆتان بەو ڕێژیمە خوێنڕێژ و دژە کوردە، نیشان بدەنەوە".

هەروەک داواشی لە چالاکانی مەدەنی لەناوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات کردووە بەوپەڕی تواناوە پشتگیری لەو بانگەوازە بکەن.



دادگا داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات
ئایدن مەعروف:پۆستی جیگری سەرۆک وەزیرانمان دەوێ لەکابینەی نوێ
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چەمچەماڵ: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەماڵێکدا ٧ کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
سۆران عومەر:دابێ بەرپرسانی حکومەت بدرێنە دادگا
پۆلیسی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر دەکات
هاتوچۆی هەولێر:لەماوەی ١٠ مانگدا ٢١٤ کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە
سەفین دزەیی:پەیوەندیەکانی نیوان هەرێم و بەغدا ئاسایی بونەتەوە
زانکۆی سلێمانی بڕیارێک لەبارەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان دەردەکات
شاندێکی بەغدا سەردانی هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە