وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا : هەڕەشەی بەقاچاخهێنانی خەڵك بۆ ئوسترالیا كۆتایی نەهاتووە
AM:10:58---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1045 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا، پیتەر داتن، ڕایگەیاند سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی كە مانگی ڕابردوو هەوڵیاندا بە بەلەمێكی قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا بكەن ، دیپۆرتی ووڵاتەكەیان كە (ڤێتنام)ە كراونەتەوە.

لەدرێرەی ووتەكانیدا ، پیتەر داتن، ڕوونیكردەوە كە چوونی ئەو بەلەمە بۆ ئوسترالیا بەواتای ئەوە دێت كە هێشتا هەڕەشەی قاچاخچییەكان بۆ ناردنی كۆچبەران بۆ ئوسترالیا كۆتایی نەهاتووە. 

وەك ڕێوشوێنێكیش بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی سنورە ئاوییەكانی ئوسترالیا، پیتەر داتن ڕایگەیاند هەردوو هێزی ئاسمانی و دەریایی ئوسترالیا هاوكاری هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن سەرجەم هەوڵی بەلەمە قاچاخەكان پوچەڵ بكەنەوە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ئوسترالیا بەردەوامە لە سیاسەتی گرتن و دیپۆرتكردنەوەی هەر كۆچبەرێك كە بیەوێت بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات.

سەرچاوە : ماڵپەری هەواڵیی ناین نیوز






دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌
قەرەیلان: توركیا لە بەرامبەر ئیدلب تەلرەفعەتی دەوێ
ئیسرائیل وەڵامی روسیای دایەوە
توركیا هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئیدلب ده‌كات
رووسیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە