مۆسكۆ هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی
AM:11:28---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حكومه‌تی رووسیا هۆشداری دایه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر ره‌فتارێكی هه‌ڵه‌ی نوێ له‌ سووریا.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،‌ حكومه‌تی سووریا، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی پلانی داناوه‌ چه‌كی كیمیایی له‌ ئیدلب به‌كاربهێنێت.

وتیشی"ئه‌و بیانو و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌میندارێتی ته‌كنیكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كی كیمیایی دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كۆگای چه‌كی كیمیایی سووریا به‌ ته‌واوی له‌ناوبراوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌، نوێنه‌ری رووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبینزیا، داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كردووه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی گومانی هه‌یه‌ چه‌كی كیمیاییان لێیه‌ با ناویان بداته‌ رێكخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كی كیمیایی و ئه‌وان چاودێری ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها وتیشی"رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی تا ئێستا هیچ زانیاری و داواكارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌".

ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنرێت له‌ شه‌ڕی ئیدلب، راسته‌وخۆ گورزی سه‌ربازی ده‌سره‌وێننه‌ سوپای سووریا و دیمه‌شق.

رووسیا و ئێران و سووریا ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ر نرخێك بووه‌، كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌ ئیدلب بهێنن.

توركیا نه‌یاری هێرشی سوپای سووریایه‌ و داوای كردووه‌، وڵاتانی رۆژئاوا به‌ هاوبه‌شی توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌ شه‌ڕی ئیدلب.

سه‌رچاوه‌: روسیاالیوم



دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌
قەرەیلان: توركیا لە بەرامبەر ئیدلب تەلرەفعەتی دەوێ
ئیسرائیل وەڵامی روسیای دایەوە
توركیا هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئیدلب ده‌كات
رووسیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە