واشنتن: مۆسكۆ و تاران و دیمه‌شق چاره‌سه‌ری سیاسییان ناوێت
AM:11:38---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هایلی، رایگه‌یاند، رووسیا و ئێران و سووریا نایانه‌وێت قه‌یرانی سووریا به‌ رێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت.

له‌ میانی وته‌یه‌كدا، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ سووریا پێشكه‌شیكرد، هایلی گوتی: "زۆر قسه‌مان بیست، به‌ڵام كردارمان نه‌بینی، كه‌ پیشانی بدات ئه‌و سێ وڵاته‌ چاره‌سه‌ری سیاسییان بوێت. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ره‌فتاری ترسنۆكه‌كانه‌ و ته‌نیا بایه‌خ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ رێگه‌یه‌كی خوێناوی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئیدلب".

نیكی هایلی ئه‌وه‌شی وت"رێڕه‌وی دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ شكستی هێنا، چونكه‌ نه‌یتوانی ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كه‌ بخاته‌ڕوو".

نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیشیكرده‌وه‌، "ئه‌مه‌ریكا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ر ئاڵۆزكردنێكی ره‌وشی ئیدلبه‌".

رۆژی 7ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا و ئێران و توركیا له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئیدلب.

ئێران و رووسیا لایه‌نگری له‌ هێرشی سه‌ربازی سوپای سووریا بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

توركیا پێداگیری له‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئه‌نجام نه‌دانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ ده‌كات.

ئیدلب له‌ لایه‌ن گرووپ و میلیشیا توندڕه‌وه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانی سووریاوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

زیاتر له‌ سه‌دا حه‌فتای ئیدلب، له‌ ژێر كۆنترۆڵی به‌ره‌ی نووسره‌دایه‌، كه‌ به‌ ره‌سمی خۆی وه‌ك باڵی سووریای رێكخراوی قاعیده‌ ناساندووه‌.



هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا
داواكاری گشتی سعودیه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر 24 نهێنی کوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتۆن دەکات
شازاده‌ی سعوودیه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه‌
ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە