ئاماری گەنجە بێکارەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە
AM:11:44---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاند، قەبارەی خێزان لە هەرێم بچوک بووەتەوە و ٨٧% دانیشتوانی هەرێمیش داهاتی مانگانەیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار و ٢٠% گەنجانیش بێکارن.

عەلی سندی وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕوپێوییەکی لەسەر دانیشتوانی هەرێم بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، زیاتر لە ٢٠%  گەنجان ( لە تەمەنی ١٨ـ ٣٤) کاریان نیە و ئاماژەیان داوە کە هیچ ئومێدێکیان بە دۆزینەوەی کار نیە.

لە ڕوپێوییەکەدا  هاتووە، زیاتر لە ٤٠% دانیشتوانی تەمەنی ١٥ بۆ ٦٥ ساڵی هەرێم بەشی چالاکی هێزی کار پێکدێنن و نزیکەی نیوەی دانیشتوانی کارکەریش لە کەرتی حکومیدا کار دەکەن.

ئەوەشی تێدا هاتووە، داتاکە بە گشتی دەریدەخات کە قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە ٥.١ ئەندام و ٣٥% دانیشتوانیش لە خوار تەمەنی ١٥ ساڵیدایە ، ٦١% لە گروپی تەمەنی ١٥ ـ٦٤ ساڵیدایە  و کە لە ڕووی هێزی کارەوە چالاکن و ٤%یش لە تەمەنی سەرو ٦٥ ساڵییەوەن.

هەر بە پێی ئامارەکان،  ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێم  پێکدێت لە  پێنج ملیۆن  ٧٥٠ ھەزار و  ٤٣ كەس .



کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لەساختەکاری داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
هەپەگە: ٢٨ سەربازی تورکیا لەباکور کوژراون
سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
قوباد تاڵەبانی لەسەر گرتە ڤیدیۆیی هێرش کردنە سەر گەنجەکە هاتە دەنگ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە