دواین زانیاری لەسەر دۆزینەوەی تەرمی سێ پێشمەرگە لە حەویجە
AM:11:54---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 2098 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شه‌وی رابردوو له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عیراقییه‌كانی ناو قه‌زای حه‌ویجه‌، روفاتی چوار كه‌س له‌ناو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی شارۆچكه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه‌، كه‌ ده‌ستیان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و شوێنه‌راوی گوللـه‌ به‌ سه‌ر و جه‌سته‌یانه‌وه‌ هه‌بوه‌.

عه‌قید حسێن عه‌لی نه‌جم جبوری ئامر لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری كه‌ركوك بە ڕادیۆ نەوای راگەیاندووە"سێ له‌ ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌، له‌ برا پێشمه‌رگه‌كانمانن، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان، شه‌هیدكراون و له‌و شوێنه‌دا به‌خاك سپێردراون".

له‌ئێستادا ئه‌و روفاتانه‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ویجه‌ كراون و دواتریش بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێ زانیارییه‌كان، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ سه‌ربه‌ فه‌وجی 4ی لیوای 9ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بوون، له‌ رۆژی 30-9-2014، له‌گوندی وه‌حده‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق به‌ برینداری و شه‌هیدكراوی كه‌وتنه‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش و ژماره‌یان 8 پێشمه‌رگه‌ بوه‌، دوو ئه‌فسه‌ری تێدابوه‌، به‌ڵام ته‌نها پێناسه‌ی سێ له‌و پێشمه‌رگانه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە