پەنابەرێكی كورد لە كەمپەكانی دوورگەكاندا: وەرگێڕمان بۆ دابین نەكراوە
PM:12:21---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پەنابەرێكی كورد بە ئاژانسی هەواڵی رادیۆ نیوزیلاندی ڕاگەیاندووە پەنابەرانی كەمپەكانی دوورگەكان لە پاپانیوگینیا لە كاتی وەرگرتنی چارەسەی پزیشكیدا وەرگێڕیان بۆ دابین نەكراوە.

ئەو پەنابەرە كوردە كە خۆی بە زمانی ئینگلیزی لێدوانی بۆ ئەو ئاژانسە داوە دەڵێت لە ئێستادا ئەو بە خۆبەخشانە كاری وەرگێڕان بۆ پەنابەرە نەخۆشەكان دەكات.

ئەو پەنابەرە چەندین حاڵەتی نەخوازراو دەگێڕتەوە كە بەهۆی نەبوونی وەرگێڕەوە لە كاتی چارەسەركردنی پەنابەراندا لەو دوورگانە ڕوویان داوە.

پزیشكێكیش كە خۆی لەو دوورگانە كاری لەگەڵ پەنابەران كردووە دەڵێت ئاگادارە كە لە هەندێك حاڵەتدا، وەرگێڕ بۆ ئەو پەنابەرانە دابین نەكراوە. ئەو پزیشكە دەڵێت گرنگە كە نەخۆش لەوە تێ‌ بگات كە بۆچی ئەو چارەسەرە وەردەگرێت. 

پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیا، ئەو پەنابەرانەن كە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیركراون و ڕەوانەی كەمپەكانی پەنابەران لەو دووگانە كراون و ئوسترالیا هەرگیز مافی پەنابەرێتیان پێ نابەخشێت. 

سەرچاوە: ماڵپەری ئاژانسی هەواڵی ڕادیۆ نیوزیلاند




دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌
قەرەیلان: توركیا لە بەرامبەر ئیدلب تەلرەفعەتی دەوێ
ئیسرائیل وەڵامی روسیای دایەوە
توركیا هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئیدلب ده‌كات
رووسیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە