فازڵ میرانی:بە یەکێتیمان وتوە پۆستی سەرۆککۆمارمان دەوێت بەڵام ئەوان بەجدیی وەریاننەگرتوە
AM:10:00---18-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فازڵ میرانی ڕایگەیاند لە ماوەی ڕابردودا بە گوێی برادەرانی یەکێتیدا چپاندومانە کە پۆستی سەرۆک کۆمارمان دەوێت بەڵم ئەوان ئەوەیان بە جدی وەرنەگرتوە،و دەشڵێ ئەگەر لەگەڵ یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە ڕێکنەکەوین ئەوا کاندیدی جیامان دەبێت.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند دوو مانگ لەمەوپێش بەگوێچکەی یەکێتیدا چپاندمان، کە پۆستی سەرۆک کۆمارمان دەوێت، بەڵام برادەرانی یەکێتی بە جدییان وەرنەگرت وایانزانی ئێـمە وەک" معامەلە"یەک ئەم قسەیە دەکەین،و دەڵێ ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێک نەکەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەوا دوو کاندیدی جیاوازیان دەبێت، هیواشی خواستووە ئەوە ڕوو نەدات.

سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماردا دەڵێ کەرکوک پەیوەندی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقەوە نییە، ئێـمە و برادەرانی یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشمان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک داناوە ئەگەر حکومەتی عیراق دۆخی کەرکوکی ئاسایی کردەوە ئەوا ئێـمە و برادەرانی یەکێتی لەسەر پارێزگارێکی کورد دەگەینە ڕێکەوتن ئەوە بە گرفتێک نازانین.

لەبارەی ئەوەی کە خۆی کاندید ئەکا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وتی لەلایەن حزبەکەیەوە هیچی لەو بارەیەوە پێ نەوتراوە و سیڤیشی ئامادە نەکردووە، هەروەها پرسی خۆکاندیدکردنی لە میدیاکانەوە بیستووە.




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە