بەرپرسێکی کۆمەڵ بۆ ئارام قادر و هاوڕێکانی دەڵێ هەرکاتێک ویستتان بگەڕێنەوە دەرگامان کراوەیە
AM:10:11---18-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەستپێشخەریەکی ئاڕاستەی ئارام قادر و ئەو سیاسیەنە کردوە کە کۆمەڵیان جێهێشتوە و چونەتە ناو هاوپەیمانی دەڵێ دەرگامان واڵایە بۆ گەڕانەوەتان و خۆتان خاوەن ماڵن.

لە نوسینێکدا عەبدولستار مەجید دەڵێ لە هەرشوێنێکن و هاوپەیمانیی هەر دۆخێکی تایبەتی هەیە، نەکەن دەست لە خەونی گۆڕانکاریی و چاکسازیی هەڵبگرن، ئەگەر بڕیارێکی حزبیی هەیە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن، ئەوە با کارنەکاتە سەرتان و دەست لەو مافەتان هەڵمەگرن.

ئاماژەی بەوەکردووە دەرگای کۆمەڵ وەک هەمیشە بۆ ئێوەمانان کراوەیە و وەک جاران خۆتان بە خاوەن ماڵ بزانن،و وەک هەمیشە برا و هاوڕێ و دۆست و پشتیوانی یەکین ماڵ ماڵی خۆتان و ئێمەش برا و کەسی ئێوەین.

ئەمە لەکاتێکدایە لەئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە بەرهەم ساڵح لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماردا بگەڕێتەوە ناو یەکێتی،و ئەندامانی حزبەکەی سەرپشک کردووە لەناو هاوپەیمانی بمێننەوە یان لەگەڵدا بگەڕێنەوە ناو یەکێتی.




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە