رووسیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌
PM:03:11---19-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ به‌رپرسیارێتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ سووریا خسته‌ ئه‌ستۆی ته‌لئه‌ڤیڤ رووسیا به‌ڵێنیدا، تۆڵه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌، له‌كاتێكد ته‌لئه‌ڤیڤ هه‌ر‌یه‌ك له‌ تاران، دیمه‌مشق و حیزبوڵڵا به‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دووپاتیكرده‌وه‌، 4 فڕۆكه‌ی ئیسرائیل هۆكاری سه‌ره‌كی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان بوون، كه‌ به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ 15 سه‌ربازیان كوژران، كه‌ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌ بوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و رووداوه‌ی به‌ كارێكی دوژمنكارانه‌ ناوبرد و گوتیشی، مافێكی ره‌وای وڵاته‌كه‌یانه‌ وه‌ڵامی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ بداته‌وه‌.

پێشتریش هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌ی ئێل 20ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌ سووریا، 15 سه‌رباز گیانییان له‌ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ ئاسمانی لازقیه‌ی سووریا بوونه‌، كه‌شێكی "مه‌ترسیدار"یان هێناوه‌ته‌ ئارا و فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌یان به‌ره‌و رێڕه‌وی به‌رگری ئاسمانی سووریاوه‌ پاڵیان پێوه‌ناوه‌.

مۆسكۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌سه‌ر رادار ونبووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ند ئامانجێكیان له‌ناوخۆی سووریا بۆردومانكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هاتووه‌"دوو فڕۆكه‌وانی سه‌ربازی ئیسرائیل، فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌یان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغانێك بۆ خۆیان و ئاراسته‌ی رێڕه‌وی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی سووریایان كردووه‌ و وایان لێكردووه‌ ببێته‌ ئامانجی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كییه‌كان".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی فڕۆكه‌وانه‌ رووسه‌كه‌ بووه‌، هێنده‌ نه‌بووه‌ بتوانێت له‌و ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌ دووربكه‌وێته‌ و بووه‌ته‌ ئامانجی مووشه‌كه‌كان.

مۆسكۆ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ به‌ "بێزاركه‌ر" وه‌سف كردووه‌ و رایگه‌یاند، كاره‌كه‌ له‌ دژی رووسیا ئه‌نجامدراوه‌ و مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌بێت و له‌ رێگه‌ی "گونجاو" و كاتی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ "نابه‌رپرسیارانه‌ی" ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه‌.



نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت
مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
پەنابەران پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا تێکدەدەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە