مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
AM:11:41---20-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی بونی بەسەرۆکی پەرلەمان.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایەگایند مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتوە پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە حەلبوسی کردووە بەبۆنەوەی پۆستە نوێیه‌کەیەوە، و جەختیکردووەتەوە لەپەرۆشی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کارکردن لەگەڵ ئەودا لەو ڕۆڵە نوێیە گرنگەیدا.

دەشڵێ پۆمپیۆ بەڵێنی بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەربڕیوە لەهەوڵەکانیدا بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و خۆشگوزەرانی و ئارامی، و پۆمپیۆ هەروەها جەختی کردوەتەوە لەپشتیوانی خۆی بۆ یەکگرتوویی و سەروەریی خاکی عێراق بەتایبەتی لەم کاتە هەستیارەدا.




نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت
مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
پەنابەران پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا تێکدەدەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە