وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
AM:11:01---22-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم داوا لەو ژن و کچانە دەکات کە ڕوبەڕوی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانیان لێدەکرێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسەوە بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە ھەڕەشەکەرەکە.

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایگەیاندووە، ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین کە تا ئێستا لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ھەروەھا ھەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان داوایان لێدەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین"، یاخود نوسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان.

دەشڵێ ئەو ژن و کچانەی هەڕەشەیان لێدەکرێت دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە لە رێگەی ھێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا لە کچان و ژنانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نھێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و ھەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ھەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە.

لە ئاگادارییەکەدا ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان ھاتووە بەم شێوەی خوارەوە :

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ھەولێر ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سلێمانی ھێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / دھۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / گەرمیان ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سۆران ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە