لڤین وردەکاری هەوڵی پارتی بۆ تەزویرکردن ئاشکرا دەکات
PM:02:40---24-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 8155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:تایبەت
پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیکردوە بە ڕێکارەکانی هەوڵدان بۆ تەزویرکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیش بە سود وەرگرتن لە دروستکردنی ناسنامەی ساختە لە بازاڕەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بە (لڤین)ی راگەیاند" پلانی پارتی وایە كە هێزە چەكدارەكان و رێكخستنەكان و ئاسایش و پێشمەرگە و زێرەڤانی و هێزە ئەمنییەكان و كارمەندەكانی سەر بە پارتی لە ناو حكومەتی هەرێم هەریەكەیان پێنج كارتی دەنگدانیان بۆ دروست بكرێت و هەر ئەندامێكی پارتی بتوانێت لە پێنج شوێنی جیاواز،  پێنج جار دەنگ بدات".

باسی لەوەشکرد" پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستاوە بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەم هەڵبژاردنە پارتی گۆڕانكاری گەورە دەكات و دەنگێكی زۆر زیاتر لە قەبارەی راستەقینەی خۆی بەدەست دەهێنێت بەتایبەت لە هەردوو میدیای نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی".

هەمان سەرچاوە باسی لەوەشکرد" پارتی لە رێی بنكەكانی ئاسایشەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی هەڵبژاردن  كە پاراستنی گشتی سەرپەرشتی دەكات، تەنها لە ناوەڕاست و باشوری عیراق 400 هەزار ناسنامە و کارتی ساختەیان كڕیوە و ئێستا پڕكردنەوەی زۆربەی ئەو كارتانە بە ناوی تەزویر كۆتاییان هاتووە و چاوەڕوان دەكرێت لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی ئەو تەزویرە گەورە پیلان بۆ داڕێژراوە، پارتی دوو ئەوەندەی قەبارەی راستەقینەی خۆی دەنگ بهێنێت و نزیك ببێتەوە لە 40 كورسی پەرلەمان".

وتشی"ئەم پالانە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەتایبەت مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بۆیە هەمیشە لە وتارەکانی هەڵبژاردندا بانگەشەی ئەوەدەکەن پارتی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی گەورە و بەرچاو بەدەست دەهێنیت".



خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە