سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوە هۆشداری دەداتە نێچیرڤان بارزانی
PM:04:04---07-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ژیان:
ئاری عەبدول لەتیف، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەڕێگەی نامەیەكەوە هۆشداری دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، بۆ كارێكی یاسایی ماوەی نۆ مانگە وەڵامی نەدراوەتەوە.

دەقی نامەكە:

نامەیەكی كراوە

بۆ بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)

دوای سڵاو، دەبوو نەگەشتایەتە نامەی كراوە بۆجەنابتان، بەڵام كە دەست بە ئێوە نەگات و لە تیمەكەشتدا لە ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانبەری وەك (نێچیرڤان ئەحمەد- سەرۆكی دێوان) هەبێت، دەبێت بەم ڕێگە دەنگمان بە بەڕێزتان بگات.

بۆ كارێكی یاسایی، كە ماوەی نۆ مانگی دەستبەكار بوونمە، نە سەرۆكی دیوانەكەت و نە سكرتێر و نە فەرمانبەرێكت نە پەیوەندییان پێوە بكرێت و نە تەلەفون و نامە وەڵام بدەنەوە و نە دەستمان پێیان بگات و خۆشیان پێی هەڵنەستن، دەبێت هاوڵاتی و كەسێكی هەژاری ئەم هەرێمە چی بكات، لە كاتێكدا من پەرلەمانتارم و بەپێی یاسا و پەیڕەو مافی بینین و سەردانی پرۆتۆكۆلی و مەیدانییم هەیە تا ئاستی پرساندن و چاودێریی كردنیش.

ئەم حساب بۆ نەكردنە، پێچەوانەی ئەجێندا و كارنامە و سیاسەتی شەفاف و یاسایی خۆتان نیشان دەدات، كە بەردەوام دوپاتی دەكەنەوە.

دڵنیام دروستكردنی ئەم بەربەستانە، بۆ خزمەت و كاری یاسا، كاریگەریی خراپ بەجێ دێڵێت لەسەر كەسایەتیی بەڕێزتان و ئایندەی ئەم هەرێمە.




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە