پارتی: وەك سەرۆك كۆمار مامەڵە لەگەڵ بەرهەم ساڵح ناکەین
PM:04:17---07-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 2686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامیكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، پارتی وەك سەرۆك كۆمار مامەڵە لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا ناكات‌و ئەوەی كە یەكێتی كردی بنەمای هەموو رێككەوتن‌و لێكتێگەیشتنێكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیدا لەبار برد.

فازڵ بەشارەتی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی راگەیەند" پارتی وەك سەرۆك كۆمار مامەڵە لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا ناكات‌و ئەوەی كە یەكێتی كردی بنەمای هەموو رێككەوتن‌و لێكتێگەیشتنێكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیدا لەبار برد، پارتی وەك بەهێزترین‌و گەورەترین حزبی باشوری كوردستان ئەگەر ئەو مامەڵەی لەگەڵ نەكات كەواتە ئەو سەرۆك كۆماری چییە؟". 

بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان فوئاد حسێن‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرهەم ساڵح¬ی كاندید كرد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە‌و لەكێبڕكێی ناو پەرلەمانی عێراقدا كاندیدەكەی یەكێتی بردییەوە‌و بە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا. 

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەسەر ئەو بابەتە پارتی هەڵوێست‌و قسەی تریشی دەبێت لەگەڵ یەكێتی‌و هەموو كیانە سیاسییەكانی كوردستان، چونكە د.بەرهەم ئەحمەد دەبوو وەكو سەرۆك كۆماری خەڵكی كوردستان بچێت نەك سەرۆك كۆماری تەنها یەك لایەن و ئێستاش كات ماوە بۆ راستكردنەوەی ئەم هەڵەیە". 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، كە دەبێت یەكێتی ئاگادار بكرێتەوە كە جوڵەی لەم شێوەیە دووبارە نەكرێتەوە‌و هەروەها زۆر پۆستی تر هەیە لەكوردستان‌و لە عێراق كە هێشتا دابەش نەكراون و ئەگەر هیچ نەبێت دەبێت تۆڵەی ئەو پۆستەیان لێ‌ بكرێتەوە. 

بەشارەتی لەو باوەڕەدایە كە جوڵەكەی یەكێتی ئەوەندە ناتەندروست بووە كە زۆر بەئەستەم چارەسەر دەكرێت، بەڵام باشتر وایە ئیتر یەكێتی نابێت داوای هیچ پۆستێكی تر بكات و دەبێت پۆستی بۆ هەڵبژێردرێت لەلایەن پارتییەوە‌و ئەو پۆستی خۆی هەڵبژارد. 

وتیشی "ئەو كارە رەنگدانەوەیەكی سلبی دەبێت لەڕووی پەیوەندی نێوان یەكێتی‌و پارتی‌و ئەو متمانەیەی كە لەنێوان یەكێتی‌و پارتیدا هەبوو، چونكە ئێمە لەرابردوو خوێندنەوەمان بەو شێوەیە نەبوو لەگەڵ یەكێتی كە لەگەڵ یەكێتی لەسەر پۆستێك‌و دوو پۆست بێین ماڵ جیایی بكەین، بەڵام یەكێتی خۆی ئەو دەرگایەی داخست كە پارتی موراعاتی یەكێتی بكات لەپێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا". 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئیدی لەسەر بنەمایەكی تر مامەڵە لەگەڵ یەكێتی دەكەین". 

فازڵ بەشارەتی روونیدەكاتەوە، كە پارتی نییەتی پەراوێزخستنی هیچ حزبێكی نییە نە یەكێتی‌و نە غەیری یەكێتی بەڵام لەراستیدا پارتی مافی خۆیەتی ئیتر مامەڵە لەگەڵ مافی خۆی بكات لەكاتێكدا لەرابردوودا پارتی دەستی لەهەموو هەقەكانی خۆی هەڵگرت بۆ موراعاتی یەكێتی‌و موراعاتی دۆخە سیاسییەكەی كوردستان". 

لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەشارەتی وتی "تائێستا لەناو پارتی قسە لەسەر ئەوە نەكراوە كە كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دەبێت یان كەسێكی تر، بەڵام ئەوەی باسدەكرێت ئەوەیە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە". 
 



خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە