ڕێککەوتنێکی نهێنی پارتی و گۆران لەسەر پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەبێت
PM:04:31---07-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 6320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە ركابەرایەتی سەر سەختی یەكتر بۆ هاوپەیمانی و بەڵێندان بۆ دروستكردنی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێدانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە بزووتنەوەی گۆڕان.

بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەتی ژیان لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە ئاستێكی زۆر باشدایە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشووی پێشمەرگە(پشكی گۆڕان) لە پەیوەندی بەردەوام دایە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان

لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باس وەرگرتنی بڕە پارەیەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان، تایبەت بەم پرسە سەرچاوەیەكی بەرپرس ئاماژەی بەوەشدا كە تاوەكو ئێستا رون نییە ئەو دەنگۆیە راستە یاخود نا، هەروەها لەناو بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەو پرسە وروژێنراوە و تاوەكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار بزووتنەوەی گۆڕان كاندیدە سەركەوتوەكانی نەنارد بۆ سوێندخواردن و دەست بەكار بوونی وەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام دوای ئەوەی فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم خۆی هەڵبژارد وەك كاندیدی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، كاندیدە سەركەوتوەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە فرۆكەیەكی تایبەت چونە بەغدا بۆ سوێندخواردن و دەست بەكاربوونیان.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قسەی زۆر كرا فرۆكە تایبەتەكە و باس لە پەیوەندیەكی ژێر بەژێری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەكرێت، بزووتنەوەی گۆڕان تاوەك ئێستا ئەو دەنگۆیانەی رەتنەكردۆتەوە.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی وت:" لە ئێستا پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندیەكی ئاسایی  و یەكتر بینین هەیە، بەڵام راناگەندرێت".

سەبارەت بە وەرگرتنی بڕە پارەیەك لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەڵێنی پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پێدانی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە بزووتنەوەی گۆڕان ئەو سەرچاوەیە وتی، لەناو بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەم قسەیە كراوە و نزیك بوونەوە هەیە و پارتی دەیەوێت گۆڕان بەشداری حكومەت بكات و پۆستی گرنگیشی پێدەدات ئەمەش وەك كاردانەوەی شكست هێنانی كاندیدەكەی بارزانی بەرامبەر كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێرا.




پۆلیسی هەولێر: ٨٢ شوێنی دەرمان داخراون
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
کەڵەکچی: هاوڵاتیەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە