سەلاحەدین بەهادین لە ئەمینداری دوور دەخرێتەوە
PM:04:23---10-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بڕیارە لەم مانگەدا یەكگرتووی ئیسلامی كۆنفڕانس ئەنجام بدات بۆ تاوتوێی شكستەكانیان له ‌هەڵبژاردنی ڕابردوودا و ئەگەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن كۆنگرە دەكەن، كە تیایدا ئەمیندار و سەركردایەتیی ئەو حزبە دەگۆڕدرێن.

حەسەن شێخ عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی بە ژمارەی ئەمرۆی رۆژنامەی "ئاژانس"ی راگەیاندووە، لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەی گشتیی سەركردایەتی دەكەین (كۆنفڕانس) بۆ تاوتوێی هۆكارەكانی پاشەكشه ‌و هەنگاونان بۆ هەستانەوەی یەكگرتوو، ئەگەر نەگەیشتین بە ئەنجام كۆنگرە پێش دەخەین، ئەوكاتیش كە بڕیار لەسەر بەستنی كۆنگرە درا، گۆڕانكاری لە ئەمیندار و سەركردایەتیدا دەكرێت".

هاوكات عوسمان كاروانی ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتوو بە رۆژنامەكەی وتووە"پاش كۆنفڕانس لەناو سەركردایەتیدا ئەنجوومەنی جێبەجێگردن و بەرپرسی مەڵبەندەكان و دامودەزگاكان هەڵبژاردنیان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەمیندار لە كۆنگرەدا هەڵبژێردراوە و لە كۆنگرەشدا لا دەبرێت، بۆیە ئەگەر لە كۆنفڕانسدا بڕیار درا بە پێشخستنی كۆنگرە، هەموو پۆستەكان تاوتوێ دەكرێن و هیچ شتێك هێڵی سوور نابێت".




پۆلیسی هەولێر: ٨٢ شوێنی دەرمان داخراون
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
کەڵەکچی: هاوڵاتیەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە