دیندار زێباری: پەکەکە بوەتە بارگرانی بۆ هاوڵاتیانی ناوچە سنوریەکان
AM:11:14---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بونی هێزەکانی پەکەکە لەناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بۆتە بارگرانێكی زۆر بەسەر خەڵكی ئەو ناوچانەوە.

دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵتیەکان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگای حكومەتی فیدراڵەوە داواكاری خۆی پێشكەش كردووە كە پێویستە ئەو تۆپبارانانە ڕابوەستێت، چونكە زەرەر و زیانێكی زۆری داوە لەخەڵكی ئەو ناوچانە، وەك خودی حكومەتی هەرێمیش پێمان باشە، توركیا و ئێران لەو شوێنانەی كورد هەیە بەڕێگای ئاشتیانە كێشەكانیان چارەسەربكەن، توندوتیژی هیچ ئەنجامێكی نابێت، لەهەمانكاتیشدا پشتگیری لەهیچ گروپێكی چەكدار ناكەین كە لەسنورەكانی هەرێمی كوردستانەوە هێرش بكاتە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ.

وتیشی ئێمە بەتەواوی لەیاسا نێودەوڵەتیەكان تێدەگەین، داواكارین لەخودی پەكەكە و پژاك و گروپەكانی باكور و ڕۆژهەڵات كە كێشەكانیان لە توركیا و ئێران چارەسەر بكەن، چونكە بەهۆی ئەو بۆردومان و پێكدانانەوە دەیان شەهید كەوتۆتەوە، دەیان گوند وێران بووە، سەدان گوند ناتوانرێت ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵك ناتوانێت بگەڕێتەوە لەبەر ئەو توندوتیژییەی هەیە و ئەمەش بارگرانیە بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەوە .

سەبارەت بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەکەکە و پژاک دەڵێ حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی شەرعی و دەستوریە بەهەڵبژاردن هاتووە دەستور و نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی دەكەن و دانی پێدا ناوە، هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ گروپە چەكدارەكاندا نییە، ئێمە گروپی چەكداری نین بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی و هەرێمیمان لەسەر شانە بەهیچ جۆرێك لایەن نین لەو گفتوگۆیانە.




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە