پۆمپیۆ:ئەگەر سوریا بەمەرجەکانی ئەمریکا ڕازی نەبێ یەک دۆلاریش بەدەستناهێنێ بۆ نۆژەنکردنەوە
AM:11:41---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند تا کاتێ حکومەتی سوریا بە هەموو مەرجەکانی ئەمریکا ڕازی نەبێ یەک دۆلاریش لە ئەمریکاوە بەدەستناهێنێ بۆ پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە.

پۆمپیۆ لەدانیشتنی لەگەڵ پەیمانگای جولەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە واشنتۆنڕایگەیاند ئەمریکا پشتیوانی لەو گروپانە دەکات کە لایەنگری ئیسرائیلن و دژی چالاکی بوونی هێزە سەربازییەکانی ئێرانن لەو وڵاتە.

وتیشی پێویستە سەرجەم ئەو هێزە سەربازیانەی ئێران کە لە سوریا هەن بکشێنەوە، چونکە مەترسی بۆ سەر تەواوی وڵاتانی دراوسێی سوریا دروست دەکات.

دڵنیاییشی دایە سوریا کە تاکاتێ سوریا ئەو مەرجەی ئەمریکا جێبەجێ نەکات هەتا یەک دۆلاریش لە لایەن ئەمریکا بەدەست ناهێنێت بۆ نۆژەندکرنەوە و بینادنانەوەی ئەو وڵاتە .




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە