وەزارەتی خوێندنی باڵا 25 سکۆلەرشیپ لە بەریتانیا ڕادەگەینێت
PM:02:44---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزارەتی وێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر وەزارەتەکەمان لە زانکۆ و دامەزراوەکان ئاگادار دەکات, کە زانکۆی (Warwick) ۆرویک لە بەریتانیا (٢٥) کورسی خوێندنی بۆ خوێندنی باڵا/دکتۆرا لە چوارچێوەی بەرنامەی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨- ٢٠١٩) ڕاگەیاندوە و,تەواوی کرێی خوێندن و خەرجیەکانی قوتابی و خوێندکار لە سەر ئەستۆی بەرنامەکە دەبێت.

بۆیە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەمان دەکەین, ئەوانەی خوازیارن لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتە بخوێنن, سەردانی ئەم بەستەرە بکەن, بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن و دەسکەوتنی زانیاری زیاتر.

دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن ڕێکەوتی (١٨/١/٢٠١٩)یە.

لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکات, ئەو کەسانەی کە خوازیارن پێشکەش بکەن, پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بێ بۆ ئەوەی دواتر خوێندنەکەیان بۆ پرۆسس بکرێ:

1.  پێشکەش کار دەبێت مامۆستا یا فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بەوەزارەت.

2.    دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

3.    دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.

4.  بە لایەنی کەم دەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت. (بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن، کە لە کاتی خۆی واژۆ کراوە).

5.  دەبێت پێشکەش کار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئیگلیزی (٥) ئایلتس یا هاوتاکەی بێت لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیگەی توانستی زمانی ئینگلیزی کە بریتین (TOEFL PBT, IPT TOEFL, Pearson)

6.    دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات.

7.  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت, واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.



خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە