سوپای عێراق داوای چۆڵ كردنی بارەگای یەكێتی مامۆستایان دەكات
PM:02:48---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێزە عێراقیەكان چەند جارێك دەچنە سەر بارەگای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لقی كەركوك و داویان لێدەكەن بارەگاكە چۆڵبكەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی موڵكی یەكێتی مامۆستایانی عێراقە.

حەسیبە عەبدولڵا، لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، دژە تیرۆری عێراق داوای چۆڵكردنی بارەگاكەیان لێكردوین، یەك دووجار بەهەمەری سەربازییەوە هاتوون و بڕیاری (راكان سەعید) پارێزگاری كەركوكیان پێیە، بەڵام ئێمە دەڵێین چۆڵی ناكەین.

ئەو باڵەخانەیە بەر لە رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی (2003)، بارەگای لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی عێراقی لێبوەو دواتر بووە بە بارەگای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

حەسیبە وتی: لەبنەڕەتدا بیناكە موڵكی یەكێتی مامۆستایانی عێراقە، بەڵام لە دوای ساڵی (2003) ەوە ئەوان لە كەركوك لقیان نەبووە، ئێستا كۆنگرەیان بەستوەو دەیانەوێت لق بكەنەوەو بێنەوە ناو ئەو بینایە.

ناوبراو بۆ كەركوك ناو وتیشی: ئێمە پێداگیری دەكەین و بیناكە چۆڵناكەن، چونكە یەكێتییەكی تایبەت بە مامۆستایانین و بیناكە موڵكی هەموو مامۆستایانی كەركوكە.



خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە