دادگا بڕیارێكی كۆمیسیۆن هەڵدەوەشێنێتەوە
PM:02:51---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بڕیاردەری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت دادگای پێداچوونەوە ئەو بڕیارەی كۆمیسیۆنی هەڵوەشاندەوە كە بەدەنگی 2 لەسەر 3 ی كۆمیسیاران ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەند دەكران.

ئیسماعیل خورماڵی، بریاردەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وڕاپرسی هەرێم راگەیاندوە" دادگای پێداچونەوە ئەوبڕیارەی كۆمیسیۆنی هەڵوەشاندەوە كەدەبێت 2لەسەر 3 كۆمیسیارن دەنگ بدەن تا ئەنجامەكا1ن پەسندبكرێت. "

ئاماژەی بەوەشداوە" لەمەودوا بە50+1 ئەندامانی كۆمسیاران ئەنجامەكانی دەنگدان پەسەنددەكرێن واتە بەپێی بڕیاری دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن پەسەندكردنی ئەنجامەكان بەزۆرینەی رەها دەبێت وئەوبڕیارەی كۆمیسیۆن هەڵوەشاوەتەوە كە شەوی پێش هەڵبژاردن دەری كرد"

لەلایەكی دیكەوە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەڕاگەیەنراویكدا بڵاویكردەوە، "ئەو بڕیارەی كۆمیسیۆن كە لە شەوی ٢٩ی ئویلولدا دەرچووە و تێیدا هاتووە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت هەڵدەوەشێتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو بڕگەیەی بڕیارەكە دژی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و هەڵبژاردن و راپرسیە چونكە لە یاساكەدا هاتووە كە پەسەندكردنی ئەنجامەكان بە زۆرینەی ڕەهای پەنجا كۆ یەك دەبێت".



پۆلیسی هەولێر: ٨٢ شوێنی دەرمان داخراون
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
کەڵەکچی: هاوڵاتیەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە