دەرمانخانەیەک داخرا
PM:03:08---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 390 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی كاركردن و سیستمی تەندروستییەوە، دەرمانخانەیەک لە شاری سلێمانی داخرا.

بەپێی راگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ لڤین نێردراوە، ئاریان عومەر سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، "بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان و كارنەكردن بە‌ سیستمی تەندروستی، دەرمانخانەی هایما لە گەڕەكی سەروەری شاری سلێمانی داخراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لەكاتی سەردان و پشكنینی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی هایما، دەركەوتووە بڕێكی زۆر دەرمانی ماوەبەسەرچوو لە شوێنەكەیدا هەیە و خاوەنەكەشی پسپۆڕی لەبواری دەرمانسازیدا نییە‌ كە مەترسی پێدانی دەرمانی هەڵە بە‌ نەخۆشی لێدەكرێت و پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا.

ئاریان عومەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، خاوەنی دەرمانخانەکە بەنیازبووە دەرمانە بەسەرچووەكان بەسەر هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و گەڕەكەكەدا ساغ بكاتەوە بەبێ رەچاوكردنی زیانی دەرمانەكە بۆسەر تەندروستی نەخۆشەكان.

سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، لەكاتی كڕینی دەرمان سەرنج بدەن لە‌ بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونەكەی و لەكاتی هەبوونی دەرمانی‌ بەسەرچوودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.



خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە