سوپاسالاری ئێران هۆشداریدایە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
PM:03:28---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
محەمەد حسێن باقری سوپاسالاری ئێران هۆشداریدایە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد رێگە لە چالاکی ئەو حزبانە لە سنورەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێت.

لە میانی سەردانێکی بۆ سنورەکانی پارێزگای کرماشان و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا محەمەد حسێن باقری سوپاسالاری ئێران رایگەیاند، "ئاسایشی گەلی ئێران بابەتێکە کە هیچکات چاوپۆشی لێناکرێت و پێویستە وڵاتانی دراوسێ لەوانەش عێراق کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی لەخۆ دەگرێت، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەرکی هاوسێیەتی دژ بە گروپەکانی دژ بە شۆڕش دەستبەکاربن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هۆشداری دەداتە ئەو حزب و گروپانەی کە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر بوون و بەنیازن بۆ"مەترسی دروستکردن بۆسەر ئاسایشی ئێران" سنورەکانی ئەو وڵاتە ببەزێنن.

باقری جەختی لەوەش کردەوە"نابێت بارەگای گروپەکانی دژ بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نزیک سنورەکانی ئێمە و وڵاتانی دراوسێ بوونی هەبێت و هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەرپرسیارن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپانە".



ئه‌ردۆغان: كه‌س باسی ئاشتیی نه‌كات
رۆحانی هەڕەشەی تووند لە رۆژئاوا دەکات
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران خۆی كوشت
روانگه‌ی سووریا: ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و پێداویستی گه‌یاندووه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات
موعه‌لیم: دیمه‌شق دژی درووستبوونی هه‌رجۆره‌ كیانێكی كوردییه‌ له‌ سووریا
فه‌ره‌نسا: له‌ هێرشێكدا 3 كه‌س كوژران و 12 كه‌سیش برینداربوون
پیرانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی دژی بن سه‌لمان ده‌ركرد
زۆینه‌ی خه‌ڵكی لیبیا ده‌یانه‌وێت كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ببێته‌ سه‌رۆكیان
كاركردن له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆ 4 رۆژ كه‌مده‌كرێته‌وه‌
ئیبراهیم کاڵن:ڕێگە بە دروستکردنی پێکهاتەی هاوشێوەی دەوڵەت نادەین لەسوریا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە