گۆڕان: ئەگەر جێگرێكی سەرۆكی حكومەت وەربگرین بەشداری دەكەین
PM:05:15---14-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 2410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسی مەكۆی هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە‌و تاوتوێی پرسی بەشداریكردن لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا بكات و چەند بەرپرسێكی بزووتنەوەكەش دەڵێن، ئەگەر جێگرێكی سەرۆكی حكومەتمان پێ بدرێت بەشداری حكومەتی هەرێم دەكەین.

هێمن شێخانی، بەرپرسی مەكۆی هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ژیان¬ی وت "تاوەكو ئێستا ئێمە بڕیاری ئەوەمان نەداوە كە بەشداری لەحكومەت دەكەین یان نا، هەروەها راستەوخۆ‌و ناراستەوخۆ قسە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە بۆ بەشداریكردن لەحكومەتی نوێی هەرێم".

باژێروانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا، كە سێ‌ بژاردە لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندایە: یان كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی‌و پەرلەمان‌و تەواوی دامودەزگاكان‌و دەبنەوە ئۆپۆزسیۆن لەشەقام، یان لەشەقام دەبین‌و كاندیدە دەرچووەكانمان لەپەرلەمان خەبات دەكەن، یان بەشداری حكومەت دەكەین، بەڵام بژاردەی بەشداریكردنی گۆڕان لەحكومەتی نوێی هەرێمدا زۆر لاوازە. 

لەلایەكی ترەوە ژیان لەگەڵ چەندین بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆی كردوە و سەرجەمیان باسیان لەوەكرد، كە ئەگەر جێگرێكی سەرۆكی حكومەتیان پێ بدرێت ئەوا بەشداری حكومەتی هەرێم دەكەن.

ئەو بەرپرسانەی گۆڕان ئاماژەیان بەوەشدا كە گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوە خەڵك سزای داوە بۆیە ئەگەر جێگری سەرۆكی حكومەتیان پێ بدرێت ئەوا بەشداری دەكەن و دەتوانن خزمەتی خەڵك بكەن و دەنگددەرانیان ئاشت بكەنەوە.

لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بە دەست چەندین كێشەی ناوخۆی دەناڵێنێت و لەمبارەوە ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان پڕۆژەیەكیان پێشكەش بە جڤاتی نیشتمانی و رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن كردوە، ژیان زانیویەتی "پڕۆژەكە پشتگوێ‌ خراوە‌و وەك رازیكردنی ئەو هەڵسوڕاوانە لەكۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی جڤاتی نیشتمانیدا قسەی لەبارەوە دەكرێت، بەڵام هەنگاوی كردەی بۆ نانرێت". 

یەكێك لەو هەڵسوڕاوانەی كە پڕۆژەكەیان پێشكەش كردووە بە ژیان¬ی وت "پڕۆژەكە پێشكەشی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كراوە‌و چاوەڕوانین هەنگاوی بۆ بنرێت‌و كاری لەسەر بكرێت". 

وتیشی "كاتی خۆی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڵێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیاندا‌و ئێستا هەست بەوە دەكرێت دەستی دەستی پێدەكرێت‌و دوادەخرێت، هەرچەندە بەرپرسانی گۆڕان بەڵێنی ئەوەیاندا كە لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەكە دەخەنە بەر باس‌و بەلای ئەوانەوە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەم پڕۆژەیە". 



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە