له‌ ساڵی 2019 دامه‌زراندن به‌ته‌واوی ڕاده‌گیرێت
PM:05:45---15-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1583 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019، پاره‌ بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری نوێ ته‌رخان نه‌كراوه‌ و، كۆی كورتهێنانیش، بریتییه‌ له‌ 23 ترلیۆن دیناری عێراقی.

به‌پێی زانیارییه‌كان"ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 به‌بێ دیاریكردنی پله‌ی دامه‌زراندن، ئاماده‌ كراوه‌،كه‌ به‌پێی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌، هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی عێراق ناتوانێت فه‌رمانبه‌ری نوێ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ست، دابمه‌زرێنێت: "ته‌نها ڕه‌نگه‌ گرێبه‌سته‌ كۆنه‌كان، نوێ بكرێنه‌وه‌".

به‌هۆی ئه‌وه‌ی، پاره‌ بۆ دامه‌زراندن ته‌رخان نه‌كراوه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و جه‌نگی دژ به‌ داعشیش كۆتایی پێهاتووه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ حكومه‌ته‌ ماوه‌ته‌واوبووه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌رنه‌گرێت و، چاوه‌ڕێی حكومه‌تی نوێ بكات
كۆی گشتی كورتهێنان له‌ بودجه‌ی 2019، بریتییه‌ له‌ 22 ترلیۆن و 873 ملیار و 365 ملیۆن دیناری عێراقی و له‌ زیاده‌ی نرخی نه‌وت، پڕ ده‌كرێته‌وه‌.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە