ئەمڕۆ قاسم سلێمانی میوانی بارزانی بووە
PM:05:08---16-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 2714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەمڕۆ سێشەممە ساڵێك بەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا تێپەڕ دەكات و لەو یادەشدا، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە سەری رەش میوانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئۆكتۆبەری 2018، لەلایەن مەسعود بارزانی  سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش لە سەری رەش پێشوازیكراوە و زانیارییەكانیش ئەوە دەخەنەڕوو، گفتوگۆكانیان تەرخانكردوە بۆ بارودۆخی كەركوك و رێگەگرتن لە ئاسایی كردنەوەی شارەكە لەلایەن یەكێتیی لەگەڵ زیادكردنی پشكە كانی پارتی لە حكومەتی ناوەندی لە بەغداد.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە دیدارەكەدا مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، بانگهێشتكراوە بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە تاران.




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە