هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
PM:04:13---17-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە داوا دەکات "سیستمی جاشایەتی" لە تورکیا هەڵبووەشێنرێتەوە و رێگە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بکرێتەوە.

هەدەپە لە دوایین راگەیەندراویدا روونیکردەوە، "سیستمی جاشەیەتی" لە تورکیا بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم چارەسەرکردنی پرسی کوردان و دەبێت هەڵبووەشێتەوە.

پارتی دیموکراتی گەلان باسی لەوەشکرد، پێویستە حکومەتی تورکیا لەبری ئەوەی گەنجان وەک "جاش" دابمەزێنێت، داهاتوویەتی گەشیان بۆ دابینبکات کە دووربێت لە شەڕ و توندوتیژی.

ساڵێک دوای دەستپێکردنی شەڕی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٤دا، ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بڕیاری دا "سیستمی جەردەڤانی"، "سیستمی جاشایەتی" دابمەزرێنێت و داوای لە کوردانی باکوری کوردستان بەتایبەت گوندەکان کرد کە چەک لەدژی پەکەکە هەڵبگرن.

بەپێی ئامارێکی نافەرمی لە باکوری کوردستان نزیکەی ٨٠ هەزار "جاش" هەن کە زۆرینەیان خەڵكی گوندەکانی باکوری کوردستانن.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە