ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
PM:04:18---17-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 2357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ژمارەیەک بەرپرس و ئەفسەری سەربازی لەسەر دۆسیەی بازرگانیکردن لەگەڵ داعش دەستگیرکراون و حکومەتی هەرێمیش ئاشکرایکرد نزیکەی ٣٠ کەس بە تۆمەتی جیاجیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئێن ئارتی ڕاگه‌یاند، نزیکەی ٣٠ کەس بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵداکراوە.

ئەوەشی وت، ئەو کەسانە تاوانبار نین، هەر کاتێکیش تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەو بەرپرس و ئەفسەرانە لە هەولێر دەستبەسەر کراون و هەندێکیان بە تۆمەتی بازرگانی لەگەڵ داعش و ژمارەیەکیان بە تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و پارەشیان پێگیراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە گەرمەی شەڕی داعشدا ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئەمنی ، تۆمەتبارکران بەوەی کە لەگەڵ ڕێکخراوی داعش بازرگانی سوتەمەنیان کردووە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشەوە سوتەمەنی دەگوێزنەوە یاخود کارئاسانیان کردووە بۆ تێپەڕبوونی سوتەمەنی لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعشەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و ساغکردنەوەی.

کەیسی بازرگانی لەگەڵ داعش ماوەیەک دەزگای داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر کرد، بەڵام دواتر وازیلێهێنرا بەو پێیەی دۆسییەکان ساغنەکرانەوە.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە