وەزیری کۆچ و کۆچبەران:پێویستە کورد سازش لە پشکی خۆی نەکات لەحکومەتی عێراقدا
AM:11:23---20-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق رایگەیاند کەمکردنەوەی پشکی کورد لەحکومەتی داهاتودا بۆ سێ وەزارەت ناحەقیەکی گەورەیە لە کورد دەکرێت.

لە نوسینێکیدا دکتۆر دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند پێدانی سێ وەزارەت بە كورد، ناهەقیەكی تەواو ڕوونە، پێویستە كورد بە هەموو حزبەكانەوە ئەمە قبوڵ نەكەن تاوەكو سەنگ و قورسایی راستەقینەیی خۆی نەبێت بەشداری حكومەت نەكات.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەڵێ پێویستە هەموو حیزبە کوردیەکان هەڵوێستیان لەوبارەیەوە هەبیت و هیچ كەس و لایەنێكی عێراقی لەسەر پشكی خۆی سازشی نەكردوە و نەدەشیكات، تاوەكو كورد لەبەشی خۆی خۆشبێت.

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق لەلایەن عادل عەبدول مەهدیەوە دەستیپێکردوە،و بڕیارە ١٢ وەزارەت بۆ شیعە ،و ٦ وەزارەت بۆ سوننە ،٣ وەزارەت بۆ کورد و کەمینەکانیش ١ وەزارەتیان پێدەدرێت.




چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە