دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
PM:03:11---21-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پەرلەمانتارێکی هەدەپە ڕایگەیاند، پێدەچێت دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو، بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دوڤار گازێتی تورکی، ئایهان بیلگەن سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و هاوڕێکانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپا سکاڵایان دژی دادگای تورکیا تۆمارکردووە و لەلایەن چەند وڵاتێکەوە سکاڵاکانیان بەهەند وەرگیراوە.

ناوبراو پێشبینیشی کرد، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی بڕیارێکی ئەرێنی بدات بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێكانی.

باسی لەوەش کردووە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو، بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەربکرێت، وه‌ پێدەچێت لە هەنگاوی دووەمدا سەرۆک شارەوانییەکان و پاشان ئەندام پەرلەمانە دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکرێن.

ماوەی دوو ساڵە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و چەندین پەرلەمانتار و ئەندامی ئەو پارتە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر لەلایەن دادگای تورکیاوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و تا ئێستا ئازاد نەکراون.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە