پارتی‌و یەكێتی لەسەر وەرگرتنی وەزارەتێكی بەغدا ململانێیانە
PM:05:21---04-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزیری وەزارەتێك لەكابینەی نوێی حكومەتی عێراق ململانێیانە‌و هەریەكەیان بە مافی حزبەكەی دەزانێت.

رۆژی 6ی تشرینی دووەم ی2018 پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە‌و یەكێك لەبەرنامەكانی دانیشتنەكە متمانە بەخشین دەبێت بەو وەزیرانەی كە لەدانیشتنی (25یتشرینی یەكەم ی2018 ) متمانەیان پێ‌ نەبەخشرا. 

میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ژیان¬ی وت"یەكێتی كاندیدی هەبوو بۆ وەزارەتی داد، بەڵام رێكەوتن نەكرا لەسەری‌و لەئێستادا گۆڕدراوە بە وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران‌و ئەو وەزارەتە دەدرێتە یەكێتی". 

وتیشی "وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانیش وەزارەتێكی گرنگە‌و باشترە لەوەزارەتەكەی پێشوی كابینەی حكومەتی عێراق كە وەزارەتی رۆشنبیری بوو، هەروەها كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو وەزارەتە هەر خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەبێت ". 

لەكۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، شەوی 2ی تشرینی یەكەم بەرهەم ساڵح بە 219 دەنگ توانی پۆستی سەرۆك كۆمار بەدەستبهێنێت و سەربكەوێت بەسەر فواد حسێن، كاندیدی پارتی كە 22 دەنگی بەدەستهێنا‌و ئەوەش سارد‌و سڕییەكی لەپەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو پارتەی دروستكردووە‌و هەتا ئێستاش ئاسەواریی هەر ماوە. 

میران محەمەد بۆ ژیان¬ی روونكردەوە "ئەو گرژییەی لەنێوان پارتی‌و یەكێتی هەبوو لەئێستادا نەماوە‌و رەوییەوەتەوە‌و كورد لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا كێشەی زۆر گەورەی تێپەڕاندووە‌و ئەوەش تێدەپەڕێنێت". 

وتیشی "لەسەرەتاوە شەڕ‌و ناكۆكیمانە لەسەر پۆستەكان، بەڵام دواتر دەستكەوتەكە بۆ هەموومانە". 

ئەو بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری‌و وەزارەتەكانی دارایی‌و ئابوری‌و ئاوەدانكردنەوە‌و ئەوانی دیكەی بە دەستكەوتی باش بۆ كورد ناوبرد‌و جەختی كردەوە "دەستكەوتەكانی كورد لەم كابینەیەدا ئەگەر لەكابینەكانی پێشوو باشتر نەبێت خراپتر نابێت". 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق ئەو وەزارەتەی كە یەكێتی كاندیدی بۆ داناوە بە ئیستیحقاقی پارتی دەزانێت‌و ئاماژە بەوە دەكات كە "پارتی سازشی لەسەر ناكات". 

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق، بە ژیان¬ی وت"پارتی كاندیدی هەیە بۆ پۆستی وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق‌و ئەو پۆستە ئیستیحقاقی پارتییە". 

وتیشی "نەمبیستووە هیچ لێكتێگەیشتنێك لەنێوان پارتی‌و یەكێتی هەبێت لەبارەی ئەو وەزارەتەوە". 



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە