محەمەد ئەلبەلداوی: عەبدولمەهدی بەدوای رێكەوتنەوە بێت سەركەوتوو نابێت
PM:03:22---05-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هاوپەیمانێتیەكەی هادی عامری لە عادل عەبدول مەهدی بە گومانە و دەیەوێت پشت لەو راستیە نەكات كە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بەركەوتەی ئەوانە.

محەمەد ئەلبەلداوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاندوە"هاوپەیمانی فەتح زۆر قوربانی بەخۆیداوە تەنیا لەپێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشی نیشتمانی بۆ بەرژەوەندی عێراقیەكان و پشتیوانی كابینەكەی عەبدولمەهدیش دەكەین هەتا ساتەوەختەكانی كۆتایی، بەڵام رەنگە ئیتر ئەو قوربانیانە بەس بێت كاتێك دەبینرێت بەئاشكرا عەبدولمەهدی خەریكی رێككەوتنی سیاسیە لەگەڵ لایەنەكان بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییە ماوەكانی حكومەت و هاوپەیمانی فەتحیش بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بەمافی خۆی دەزانێت وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەو بێت و پێویستە سەرۆك وەزیرانیش پشت لەو راستیە نەكات". 

هۆشداری ئەوەشیدا "ئەگەر عەبدولمەهدی بەهەمان شێوەی كابینەكانی پێشووی خۆی كارەكان دووبارە بكاتەوەو بەدوای رازیكردن و رێككەوتن بێت لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئەوا كابینەكەی سەركەوتن بەدەست ناهێنێـت رووبەرووی زۆر قەیران دەبێتەوە". 

پۆستی وەزیری ناوخۆ لە ئێستادا خاڵی ناكۆكی نێوان هەریەكە لەهاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و لیستی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدرە، كاندیدی فەتح بۆ وەزیری ناوخۆ كە فالح فەیازە لەلایەن سەدرەوە رەت دەكرێتەوە و تا ئێستا نەگەیشتوون بە هیچ رێكەوتنێك. 



چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە