سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: مووچەی هەزاران کەسی هەرێم دەچێتەسەر بەغدا
PM:03:47---06-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات: ناو و ژمارەی تەواوی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری دوێنێ 5ی تشرینی دووەمی 2018 ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لەڕێگای لیژنەیەکی وەزارەتی شەھیدان کە حاڵی حازر لە بەغدان بۆ ئەو مەبەستە.

ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌م رایگه‌یاند: ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە 26ی ساڵی 2018 سەبارەت بە یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی قارەمان لە ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی، ئەمەش جێبەجێکردنی ماددەی 132ی دەستوورە کە بە دەقی ئاشکرا ئەم بابەتەی خستۆتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی.

ئه‌وه‌شی خسۆته‌ڕوو: خۆشبەختانە بە ھەوڵی ھەموو لایەک، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دکتۆر حەیدەر عەبادی بە نووسراوی نووسینگەکەی ژمارە 10532 لە ڕۆژی 31-7-2018 فەرمانیداوە بە وەزارەتی دارایی و دەزگای شەھیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی لە بەغدا بۆ وەرگرتنی وردەکاری ژمارەکان لە ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی و فەرمانگەی قانونی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیش بە نووسراوی ژمارە 26179 لە 24-7-2018 لاریی نەبوونی خۆیان پیشانداوە بۆ بەجێگەیاندنی.

ناوبراو، ئاشكراشیكردووه‌: بە نووسراوی (سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران) ژمارە 5501 لە 23-10-2018 و بە ئیمزای بەڕێز سەرۆک وەزیران لەسەر ڕاپۆرتی ھاوبەشی (ھەردوو وەزارەتی شەھیدان و دارایی و تیمی بایۆمەتری نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران) ناو و ژمارەی تەواوی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری دوێنێ ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لەڕێگەی لیژنەیەکی وەزارەتی شەھیدان کە حاڵی حازر لە بەغدان بۆ ئەو مەبەستە، سەرجەم زانیارییە بەراییەکانیان گەیاندووە و وەڵامی سەرەتایی دامەزراوەکانی بەغداش ئیجابی بووە.

ئامانج ره‌حیم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: داواکارم لە  نوێنەرانمان لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران کاربکەن بۆ دانانی تەرخانکراو بۆ مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانییە سیاسییە قارەمانەکان لە قانونی بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 پشتبەست بە بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران و ماددەی 132ی دەستوور و ئەو نووسراوانەی سەرەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە