عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
AM:10:18---07-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند سەرجەم ئەو ناوانەی پێشکەش کردوە بۆ ئەو وەزارەتانی کە لە کابینەکەیدا ماون ،و دەڵێ سەرجەمیان کەسانی تەکنۆکراتن و دەتوانن پۆستەکان بەباشی بەڕێوەببەن.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیارق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەماهەنگی بەردەوامییان لەگەڵ پەرلەمانی عێراقدا هەیە بۆ پڕکردنەوەی تەواوی ئەو پۆستە وزارییانەی کەماون.

هەروەها دەڵێ لە ئێستادا بۆشاییی ئیداریی لە هیچ وەزارەتێکدا دروستنەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی پۆستەکان پڕ دەکرێنەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق لە کێشەکانی ئەمریکا و ئێراندا وتی عێراق لایەنگری هیچ کام لە ئێران و ئەمریکا ناکات لە ململانێکانی نێوانیان.

حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی پێکهێنرا و لە ئێستادا لەو کابینەیەدا لە کۆی ٢٢ وەزارەت هەشت وەزارەت بێ وەزیرن ،و ١٤ وەزارەتیان پڕکراونەتەوە.




چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە